لە هەولێر لەڕێگەی کەمپەینێکەوە ڕاستەوخۆ داواکاریی هاووڵاتیان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی پارتی لەڕێگەی کەمپەینێکەوە و بە هەماهەنگی چەند بەرپرسێکی حکومی، گرفت و داواکاریی ژمارەیەک دوکاندار و کاسبکاری شاری هەولێر چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەریی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و چەند بەرپرسێکی ئیداریی سنورەکە لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕی کوران لە شاری هەولێر کۆبووەوە و گوێی لە داواکاری و گرفتەکانیان گرت.
لێدوانی فەرمی: د. زانا مەلا خالید بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی "کەمپەینی گوێگرتن لەخەڵک" ئەمجارە لە بازاڕی کورانی شاری هەولێر گوێ لەداواکاریی کاسبکاران گیرا و هەرلەوێ بڕیاری چارەسەری گرفتەکانیان درا و داواکارییەکانیان جێبەجێ کران.
بە وتەی د. زانا مەلا خالید، ئەو کەمپینانە هەر جارە و لە شوێنێکی هەولێر دەکرێت و لەگەڵ بەڕێوەبەر و لایەنە پەیوەندیدارەکان گوێ بۆ داواکاریی هاووڵاتیان و کاسبکاران دەگیرێت، هەر لەوێ بڕیاری جێبەجێکردنیان دەدرێت.
داواکاریی کاسبکارانی بازاڕی کوران چی بوون؟
یەکێک لە داواکارییەکان، دروستکردنی بنکەیەکی فریاکەوتنی تەندروستی بوو، وەزیری تەندروستی لەوێ بڕیاری دا بۆیان بکرێت، هەروەها داوای کۆمەڵێک پرۆژەی شارەوانی کرا، سەرۆکی شارەوانیش کە ئامادەی کەمپەینەکە بوو، بڕیاری دا جێبەجێ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، کاسبکارانی بازاڕەکە داوایان کرد، بازاڕەکە ڕێکخستنەوەی بۆ بکرێت، بەهەمان شێوە بڕیار درا بە جێبەجێکردنی، لەهەمان کاتدا خاوەنی یەکێک لە کابینە ناسراوەکانی بازاڕەکە داوای نۆژەنکردنەوەی کابینەکەی کرد، هەر لەوێ بڕیاری نۆژەنکردنەوەی درا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کەمپەینی پێشوودا، بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر بەسەر کرایەوە، ئەو کات کاسبکارانی بازاڕەکە داوای نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی بازاڕەکەیان کرد، داواکارییەکەیان هەر لەوێ جێبەجێکرا و ئێستا بازاڕەکە کاری تێدا دەکرێت و لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە.
ئەمەش بزانە: پێش کەمپەینی بازاڕی لەنگە، گەڕەکی هاوکاری بەسەرکرایەوە و زۆرینەی داواکاریی دانیشتووانی گەڕەکەکە جێبەجێکرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






