هەسەدە داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی حکومی زاتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەمیانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئاستی داواکارییەکانی کوردی بەرزکردەوە و داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە سووریا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای شەڕ و پێکدادانەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە حەلەب، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بەسەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گەیشتە دیمەشق.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی "سکای نیوز"ی عەرەبی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەمیانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی حکومی زاتی کردووە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان.
لەهەمان کاتدا: عەبدی دووپاتی کردەوە کە ناڕازییە لەوەی هێزەکانی هەسەدە بە تەواوی تێکەڵ بە سوپای سووریا بکرێن، بەڵام ڕەنگە وەک بەشێک لە سوپا بمێننەوە، بێ ئەوەی بە تەواوی تێکەڵ بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی "هەسەدە" و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ئەبو قەسرە ڕایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەی "هەسەدە" ڕێککەوتوون لەسەر دەستبەجێی ئاگربەست لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوەش دوای پێکدادانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی پارێزگای حەلەب.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





