
وێنەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای شەڕ و پێکدادانەکەی دوێنێ نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە حەلەب، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سووریا گەیشتە دیمەشق.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا لە هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب ڕوویدا، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتیی مەدەنی و سەربازی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، دواتر هەردوولا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ڕوهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و یاوەریی مەزڵووم عەبدی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: دانوستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێکەوتنی 10ی ئادار کە لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا واژۆ کراوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، مەزڵووم عەبدی، وردەکاریی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کۆبووەوە و چەندین پرسی ناوخۆی سووریا تاوتوێ کراون و بە وتەی باراک، "گفتوگۆی بنەڕەتی و گرنگ" کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






