
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ کاندیدانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر ، لەگەڵ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. داوای لێکردن لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەشێوەیەکی شارستانی، بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 275 بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، داوای لە کاندیدانی پارتی کرد لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەشێوەیەکی شارستانی، بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و نموونەیەکی باش و ڕەوشت بەرزیی کادیرانی پارتی بن.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە کە پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێز دەبێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبن. پارتی نەک تەنیا داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەڵکو پشتیوانیی لە مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەکات.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆبوونەوەکە ئەمانەشی گوت:
٠ ئەگەر پارتی نەبوایە ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی هەرێمی کوردستان، چونکە زۆر لایەن داوایان دەکرد کە سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت، بەڵام پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی بەهەموو هێزێکەوە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد و لەژێر هیچ گوشارێک ئامادە نەبوو سازش لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان بکات، پارتی هەرگیز پاشکۆیەتی قبووڵ نەبووە و قبووڵیش ناکات.
٠ عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە نەک مەرکەزی، هەرێمی کوردستانیش، هەرێمێکی فیدراڵی و دەستوورییە و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام بە داخەوە، لە عێراق دەستوور پێشێل کراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕۆڵی کورد کەمکرایەوە بەڵام ئێمە هەرگیز ڕازی نابین مافەکانمان پێشێل بکرێن و دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
٠ ئەندامان و کاندیدانی پارتی بە سەربەرزییەوە دەتوانن بە خەڵک بڵێن کە ئێمە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمانین و خاوەنی دەستکەوت و پڕۆژە گەورەکانی کوردستانین، خاوەنی پێشکەوتنی هەمەلایەنە و ئاوەدانیی کوردستانین.
قووڵتر: جێگری سەرۆکی پارتی، ئامادەییشی دەربڕی کە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و بونتادنانی ژێرخانی ئابووری و ڕێگاوبان و دابینکردنی ئاو و کارەبای بەردەوام و کاراترکردنی سیستمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هاوبەش بکەین و لەم ڕووەوە ، هاوکاربین لە باشکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






