هەسەدە و وەزارەتی بەرگری سووریا یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەکدارانی هەسەدە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' ڕایدەگەیێنێت، هەوڵێکی هێزەکانی حکومەتی سووریایان بۆ دزەکردنە ناو گوندنشینەکانی بەنداوی تشرین لە ناوچەی منبج، سەر بە پارێزگای حەلەب، پوچەڵ کردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژیی و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان هێزەکانی هەسەدەو حکومەتی سووریا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو مورھەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا، ڕایگەیاند لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوای پێکدادانە تووندەکانی شاری حەلەب.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، گرووپێک لە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەوڵیان داوە بچنە ناو یەکێک لە خاڵەکانی هێزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش نارنجۆکی دەستییان بەکارهێناوە.
چی ڕوویدا: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە، دەستبەجێ وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و پێکدادان ڕوویداوە، لە ئەنجامدا یەکێک لە هێرشکاران کوژراوە و ئەوانی دیکەش هەڵاتوون. هەسەدە دووپاتی کردەوە کە مافی خۆپاراستنی ڕەوای بەکارهێناوە بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری سووریا هەسەدەی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنە سەر پێگە سەربازییەکانی سوپا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. وەزارەتەکە ڕایگەیاند هەسەدە خاڵەکانی سوپای سووریای لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری سووریا، ئەم هێرشە کەمتر لە 48 کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست دێت و هەسەدە زیاتر لە 10 جار ئاگربەستەکەی پێشێل کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد