كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

یارییەکی ئەلیکترۆنی کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەزاران منداڵی جیهان دروستکردووە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان تاوتوێی داخستنی یارییەکە دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆبڵۆکس یارییەکی ئۆنلاینە، سەدان ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بەشێکی زۆریان منداڵن، یارییەکە تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لەسەر ئەوەی هیچ ڕێکارێکی تایبەتی بۆ پاراستنی منداڵان نەبووە، ئەمە ناڕەزایەتیی دەیان هەزار خێزانی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. جەمال ئەحمەد بەرزنجی، بەرێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوو داواکاریی بۆ داخستنی ئەو یارییە هەبووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە یارییەکە زیانی بە منداڵان گەیاندووە، چونکە لە یارییەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکەن، بەمەش سەدان منداڵ لەسەر ئاستی جیهان ناونیشان و زانیاریی خۆیان و خێزانەکانیان خستووەتە لەنێو یارییەکەدا بۆ کەسانی دیکەیان ئاشکرا کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردوو چەند وڵاتێک یارییەکەیان قەدەغەکردووە، هەروەها دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق داوای داخستنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی کردووە لە یارییەکە، بۆیە ئێستا بەکارهێنەران لە عێراق ناتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ  گفتوگۆ بکەن و ئەو خزمەتگوزارییە وەستاوە. ئێمەش تاوتوێی داخستنی یارییەکەمان کردووە و هێشتا نەگەیشتووینەتە بڕیاری کۆتایی. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داوکاریی پێشکەش بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کراوە تاوەکو ڕێکاری تایبەت بەرامبەر ئەو یارییە بگرنەبەر و منداڵانی کوردستان دوور بن لە زیانەکانی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییە. بەرێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن وا دەڵێت.


باکگراوند: Roblox Corporation کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و پەرەی بە پلاتفۆرمی یاریی Roblox داوە، تاوەکو مانگی شوباتی ئەمساڵ 86 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی هەبووە، نزیکەی نیوەی بەکارهێنەرانی یارییەکە لە خوار تەمەنی 16 ساڵییەوەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ