ئاڤا نیوز
ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی چالاکیی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی زێڕ لە کانەکانی ئەو ناوچانە، توندوتیژیی لێکەوتەوە و خەڵکی تووڕە هەڵیانکوتایە سەر کەرەستە و ئۆتۆمبێلەکانی یەکێک لەو کۆمپانیایانە و ئاگریان تێبەردا.
هۆکارە زانراوەکان؛ خەڵکی ناڕازیی بانە لە کارکردن لەو کانە زێڕانە نیگەرانن و دەڵێن، داهاتی ئەم کانە زێڕانە "تەنها دەچێتە گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراوەوە، لە کاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بێبەشن و تەنها زیانەکانیان بۆ ماوەتەوە."
دانیشتووانی ناوچەکە توڕەن لە زیانە ژینگەیی و سروشتییەکانی ئەو کانە زێڕانە، کە بووەتە هۆی تێکدانی سیمای جوگرافی و ژینگەی ناوچەکە. هاووڵاتییان پێیان وایە کە چالاکیی ئەم کۆمپانیایانە جگە لە وێرانکردنی سروشتی کوردستان، هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە.
زانیاریی زیاتر؛ ئەم کاردانەوەیەی هاووڵاتییان دوای ئەوە دێت کە چەندین جار داوایان لە بەرپرسان کردووە کە کارکردن لەو کانانەدا ڕابگیرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، داواکارییەکانیان بەردەوام پشتگوێ خراوە.
پەیامی خۆپیشاندەران بۆ کۆمپانیاکە ڕوون بوو: "ئێوە ناوچەکەتان وێران کردووە، دەبێت لێرە بڕۆن و نەمێنن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد



