
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس کە لە چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە وەریگرتوون، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵ دەدات لە سەردانەکەیدا بۆ میسر لەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک بۆ سەرکردەکانی جیهان سەبارەت بە کەرتی غەززە ساز بکات.
چیرۆکی سەرەکی: پێشبینی دەکرێت بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل و وتارێک لەبەردەم کنێسێت (پەرلەمانی ئیسرائیل) پێشکەش بکات و لەگەڵ خێزانی بارمتەکان کۆببێتەوە. دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەرەو میسر بەڕێبکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سیسی و بەشداری کردن لە ئاهەنگی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی گەرەنتیکاری کەرتی غەززە: میسر، قەتەر و تورکیا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەم کۆبوونەوەیە دەتوانێت پشتگیریی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ پلانی ئاشتی ترەمپ لە غەززە کۆ بکاتەوە، بەتایبەت لە سایەی هەبوونی ڕێککەوتننامەیەک کە هێشتا واژۆ نەکراوە دەربارەی حوکمڕانی، ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بەگوێرەی سەرچاوەکان، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، ڕێکخەری ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت، کە پێشتر بانگهێشتی ژمارەیەک لە سەرکردە ئەوروپی و عەرەبییەکانی کردووە. پێشبینی دەکرێت سەرکردە یان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، قەتەر، ئیمارات، ئوردن، تورکیا، سعودیە، پاکستان و ئەندەنوسیا بەشدار بن، بەڵام عێراق بانگهێشت نەکراوە."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەی سەرکردەکان بەیانیی ڕۆژی سێشەممە لە شەرم ئەلشێخ بەڕێوەبچێت لە هەمان ئەو شوێنەی کە دانوستاندنەکانی ڕێککەوتنەکە تێیدا ئەنجام دران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






