
هاونیشتمانیان لەکاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێترین ئاماری دەنگدەرە نوێیەکانی بۆ هەڵبژاردنەکان بڵاو کردەوە، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی لەدایکبووی ساڵانی 2006 و 2007 دەگرێتەوە و بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمیسیۆن، کۆی گشتی دەنگدەرە نوێیەکان کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تۆمارکراون، گەیشتووەتە ملیۆنێک و 896 هەزار و 19 کەس. لەم ژمارەیەش، ملیۆنێک و 286 هەزار و 398 کەس زانیارییەکانیان نوێ کراوەتەوە و ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگداندا.
ژمارەکان وادەڵێن: لەدایکبووانی ساڵی 2006، ژمارەیان دەگاتە 837 هەزار و 903 کەس، 448 هەزار و 532 کەسیان زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.
- لەدایکبووانی ساڵی 2007، ژمارەیان دەگاتە ملیۆنێک و 58 هەزار و 116 کەس، 837 هەزار و 866 کەسیان زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






