هاتووچۆی عێراق: بەم زووانە مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەردەکرێت
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەغدا لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی گشتی عێراق ئاشکرای کرد، بەم زووانە سیستەمێکی دیجیتاڵی تەواو بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەوە ڕادەگەیەنرێت.
وێنە گەورەکە: دەرکردنی و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردن و تازەکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لەپارێزگاکانی عێراق گەورەترین گرفتی بۆ هاووڵاتییان درووست کردووە، بەجۆرێک هیچ یەکە لەم مامەڵانە بەکەمتر لەهەفتەیەک تەواو نابێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید نەسر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی گشتیی عێراق، ڕایگەیاند: بۆ کەمکردنەوەی کێشە و قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی سەردانی هاووڵاتیان بۆ شوێنەکانی تۆمارکردن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی گشتیی عێراق بەم زووانە سیستەمێکی دیجیتاڵی تەواو بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەوە ڕادەگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر: عەبدولستار ڕوونیشی کردەوە، وەرگرتنی رسومات بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ماستەرکاردەوە دەبێت، بەڵام ڕێکارەکانی پشکنینی پزیشکی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی تەندروستیدا دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە





