د. شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەوانەی دوێنێ درۆنیان بۆ هەرێمی کوردستان دەنارد ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردن لیستیان هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
د. شاخەوان عەبدوڵڵا لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی پارتی لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت: ئێستا خەڵک بۆی دەرکەوتووە بوونی پارتی لە بەغدا چەند گرنگە، ئەوانەی درۆنیان بۆ هەرێمی کوردستان دەنارد و ئەوانەشی لە لیستی تیرۆری ئەمریکان، بۆ ئەم هەڵبژاردنە لیستییان هەیە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025، پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، هەزاران کەس لەلایەنگرانی پارتی بەشدار بوون، هاوکات 24 كاندیدی حیزبەكە لە بازنەی كەركووك ناساند.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمجارە لە پەرلەمانی عێراق نایەڵێن بە کەیفی خۆیان یاسا دژی هەرێمی کوردستان تێپەڕێنن. سێ ساڵ لەمەوبەر کاتێ لێرە بووین هەمەری سەربازی لە شەقامەکان بوو، ئەو کات بەڵێنمان پێدان ئەو هەمەرانە لادەدەین، بەڵێنەکەمان جێبەجێ کرد. بەڵێنمان دا زەویی جووتیاران دەگەڕێنینەوە، بە یاسا ئەوەمان کرد.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت: ئێستا دۆخی کەرکووک ئاسایی بووەتەوە و ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم بارەگاکان دەشەکێتەوە، پارتی بووەتە ناسنامەی کوردبوون لە بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە: هەر لە کەرنەڤاڵەکە هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیانی پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 15 هەزار کەس لە جەماوەری پارتی لە کەرنەڤاڵەکە ئامادە بن و هەر 24 کاندیدەکەی پارتی لە بازنەی کەرکووک دەناسێندرێن.
ئەوەشی وت، دۆخی پارتی لە کەرکووک و دەوروبەری باشە و مۆڕاڵ و گەرموگوڕییەکی باش هەیە و لەم ڕۆژانە دوو بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی لە داقووق و لەیلان بە ئاڵای کوردستانەوە کرانەوە کە لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا بوون. هاوکات ئەوەشمان بەلایەنگرانمان وتووە، دۆخی کەرکووک لە شارەکانی دیکە جیاوازە و داوامان کردووە هێمن و لەسەرخۆ بن و بانگەشەیەکی ئارام و دوور لە هەڵچوون ئەنجام بدەن، پێویستە ڕێز لە هەموو پێکهاتە و لایەنەکانی سنوورەکەش بگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی بە ژمارە 275 بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات و 172 کاندیدی هەیە بەسەر پارێزگاکانی "هەولێر، نەینەوا، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک" دابەش بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهى هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیکا و کاریبی