بەمزووانە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەمزووانە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی دەکاتەوە

ئاڤا نیوز

کارکردن لە بەشی هەرە زۆری ڕێگای گۆمەسپان – سماقووڵی تەواو بووە، بەمزووانەش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگاکە دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە ساڵانی ڕابردوو کۆمەڵێک ڕێگای نوێ و ستراتیژی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون و خراونەتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە، شەقامەکان کاریگەریی ئەرێنی و ڕاستەوخۆیان لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ هەبووە، بەمەش هاونیشتانیان لە زەرەر و زیانەکان دووربوون. 

لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیا هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو بووە، خەریکی وردەکارییەکانی هێڵکاری و هێماکانی هاتووچۆی شەقامەکەین، پڕۆژەکە بەمزووانە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە دەکرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان.

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە ستراتیژییە و درێژییەکەی 22 کیلۆمەتر دەبێت، دوو سایدەکە لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوێکی فریاگوزاریی بە پانی 10 مەتر بۆ هەر ئاراستەیەک پێکدێت، چواڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سەرەکیی سماقووڵی دەبەستێتەوە و بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسووڕێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕێگاکەدا سێ بەرزە پرد و شەش ژێر پرد و 70 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز هەیە، 300 هەزار تۆن ماددەی پۆلیمەری تێدا بەکارهاتووە. لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە 600 ئامێری جۆراوجۆر و دوو هەزار كرێكار و كارمەندی خۆماڵی کاریان تێدا کردووە.

بۆچی گرنگە: ڕێگاکە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دەسووڕێتەوە، کار ئاسانی بۆ گشت گوندەکانی سنوورەکە دەکات، لە داهاتووشدا دەبێتە ناوچەیەکی دیار و سەرنجڕاکێشی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ