دەوڵەت باخچەلی: نابێت بە شێوەیەک قسە بکرێت، زیان بە پرۆسەی ئاشتی بگەیەنێت
- هەواڵ
- 14 تشرینی یەکەم

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی گشتیی مەهەپە داوا لە هەموو لایەک دەکات بە زمانێک بدوێن کە زیان بە پرۆسەی ئاشتیی نەگەیەنێت و دەڵێت: دەبێت خۆ بەدوور بگیرێت لە داواکاریی زۆر و بەکارهێنانی زمانی نابەرپرسیارانە و تۆمەت بەخشینەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵیی دەم پارتی ڕایگەیاند لە دوایین کۆبوونەوەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان نیگەرانی خۆی دەربڕیووە لەو زمانەی میدیاکانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بەکاری دێنن، باخچەلی داوا لە هەموو لایەک دەکات بە زمانێک قسە بکەن، زیان بە پرۆسەکە نەگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ڕایگەیاند کە گوێگرتنی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە لە سەرنج و پێشنیازەکانی چین و توێژەکان نزیکبوونەتەوە لە کۆتایی و کێشەیەکی 41 ساڵەش، بە ڕۆژێک چارەسەر ناکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی کاردانەوەی بەرامبەر گوڵستان کڵچ ییغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەربڕی کە سەربازە گەنجە کوژراوەکانی تورکیای بە 'تەرمی گەنجان' ناو هێنابوو و دەڵێت: 'شەهیدەکان' تەرم نین. ئەوان 'قارەمان' و 'پارێزەرانی مەعنەوی' ئێمەن و 'زیندوون'.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی گشتیی مەهەپە کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر وتنەوەی دروشم بۆ ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی و دەڵێت: هەرگیز نابێت و پێویست ناکات دروشمی لەم جۆرە لەژێر چەتری پەرلەماندا بوترێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: باخچەلی جارێکی دیکە ئۆجەلانی بە 'سەرۆکی دامەزرێنەر'ی پەکەکە ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە جگە لە پەیامەکەی ئۆجەلان لە 27.2.2025 گوێ بە هیچ قسە و داواکارییەکی دیکە نادەن و ئەمە بە بنەما وەردەگرن و دەڵێت: هەر کەسێک پابەند بێت بە پەیامەکەی ئۆجەلانەوە، ژیرە. هەموومان پێکەوە نەتەوەی تورکین. هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و لەباربردنی، لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





