کابینەی نۆیەم هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبای زیاد کردووە
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

چاکسازی لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی
ئاڤا نیوز
بە دامەزراندنی ژمارەیەک وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2019ـەوە هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی ستراتیژی کاری لە سێکتەری کارەبا کردووە، لە ڕووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ڕێگەی دروستکردنی چەند وێستگەیەک هەزار و 840 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە، بەمجۆرەی خوارەوە:
وێستگەی خورمەڵە: 500 مێگاوات
وێستگەی هەڵمی خەبات: 300 مێگاوات
وێستگەی دێرەلوک : 38 مێگاوات
وێستگەی گەرمیان : 165 مێگاوات
وێستگەی بازیان: 750 مێگاوات
بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک: 87 مێگاوات
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵی ڕابردوو سێ هەزار و 503 پرۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا و 61 پرۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا جێبەجێ کراون.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردن و تەواو بوونی پلان و پرۆژەکانی سێکتەری کارەبا و تەواوکردنی هەنگاوەکانی پرۆژەی ڕووناکی، تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بە گوێرەی جۆری وزە بەمجۆرەیە:
کارۆئاوی: 1٪
گازوایل: 5٪
نەوتی ڕەش: 11٪
گازی سرووشتی: 83٪
ئەمەش بزانە: ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار و 200 مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا






