ئەوروپا ڕاهێنان بە فەرمانبەران و هێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 14 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی شاندی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی و شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
ئاڤا نیوز
سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پێشخستنی تواناکانیان، ڕاهێنان بە فەرمانبەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 14-10-2025، شاندێکی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان کرد کە پێکهاتبوون لە دێرک جانکۆڤسکی و کارین کۆچەر، هاوسەرۆکانی سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC و تیمێکی باڵای سەنتەرەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، شاندی ناوبراو لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ناوخۆی بە سەنتەری ناوبراو گەیاند لە بەرامبەر ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانییان و خولی ڕاهێنان لە بوارە جیاوازەکان بۆ فەرمانبەران و ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پێشخستنی تواناکانیان، هەروەها پرۆژەکانی دیکەیان لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوەی دیکەی وەزارەت.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر کارکردن لە هەرێمی کوردستان و هەبوونی هەماهەنگی تەواو لە نێوان سەنتەرەکەیان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پێزانینیشیان هەبوو بۆ ئەم پێشکەوتنە فراوانەی کە هەرێمی کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا بەخۆوەی بینیووە.
شاندەکە خوازیاری ئەوەبوون کە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ زیاتر فراوان بکەن بۆ ئەنجامدانی خول و ڕاهێنانی زیاتر بۆ فەرمانبەران ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیکە لەسەر داوای وەزارەت و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





