
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی هیواخوازە تا ساڵی 2028 کۆتایی بە پشتبەستنی بە گازی ئێران بهێنێت، کە بە بەهای 4 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا هاوردە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: عێراق چەندین ساڵه پشت به هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران دەبەستێت، بە تایبەتیش لە وەرزی هاوین، ئەمەش دوای ئەو لێخۆشبوونەی لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گازی ئێران.
لێدوانی فەرمی؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کەناڵی CNBCـی ئەمریکی ڕاگەیاند،"هیوادارین تا ساڵی 2028 کۆتایی بە پشتبەستنی وڵاتەکەمان بە گازی ئێران بهێنین، کە بڕەکەی دەگاتە 4 ملیار دۆلار، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سوودانی، بەغدا چەندین ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی و هەروەها کۆمپانیاکانی چین و ئیمارات واژۆ کردووە. ئەم ڕێککەوتنانە بە بەهای 4 بۆ 5 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، بە ئامانجی وەبەرهێنانە لە کۆکردنەوەی ئەو گازەی کە لە ئێستادا دەسوتێنرێت.
لەهەمان کاتدا: سوودانی ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت بڕێکی زۆر گاز دەردەدات کە بەزۆری دەسوتێنرێت، ئەم پڕۆسەیە بە "فلێرینگ" ناسراوە، بە وەرگرتنەوە و پرۆسێسکردنی ئەو گازە، لەجیاتی بەفیڕۆدانی، دەتوانرێت کێشەی کەمی کارەبای عێراق چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





