
دیمەنی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، سبەی پێنجشەممە نزیكەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕزگاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەموو ئەو فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگانەی مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە پارچەیەک زەوییان پێدەدرێت، هەموو شارەوانییەکان ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەن، لە ژمارەیەک لە شارەوانییەکانیش زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز قاسم عەزیز، بەڕێوەبەری شارەوانیی ڕزگاری بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیکەی هەزار و 800 پارچە زەوی ئامادە کراوە و بڕیارە سبەی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دابەش بکرێن.
بەگوتەی ڕێباز، ئەوەی سبەی وەجبەی یەکەمە لە سنوورەکە، لەوانەیە هەموو فەرمانبەران لێی سوودمەند بن، ئەوانەی دەمێننەوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە وەجبەی دووەم لێی سوودمەند دەبن، زەوی بۆ ئەوانیش ئامادەکراوە.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە دوو هەزار و 700 پارچە زەوی ئامادەکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە خاوەندارێتی زەوییە کشتووکاڵییەکان دەکەن و دەدرێت بە فەرمانبەرانی ئەو سنوورە.
ئەمەش بزانە: 42 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا سەرووی 10 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






