پێشەوا هەورامانی وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت و ناردنی داهاتی ناوخۆ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی مانگی هەشت، گوتەبێژی حکومەت هۆکاری تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای کرد و گوتی: هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە، حکومەتی عێراق دەڵێت بۆیە تا ئێستا خەرجیان نەکردووە کێشەی سیولە - پارەی نەقدیان هەیە، بەڵێنیان پێداوین لە کاتێکی کەمدا چارەسەری بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە کۆبووەوە و چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی وادەی خەرجکردنی مووچە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لە بەغدا بەڵێنمان پێ دراوە لەم ڕۆژانە بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت و پارە بنێردرێت، پێش کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی کە ئێستا لە بەغدا کراوەتە بیانوو تاوەکو نەنێردرێت مووچە خەرج ناکەن، پێشەوا هەورامانی گوتی: 120 ملیاری مانگی هەشت ئامادەیە، لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی درا، هەر کاتێک لە بەغدا بەفەرمی بڕیاری خەرجکردنی مووچە درا ڕەوانەی دەکەین، سبەی پێنجشەممە یان ڕۆژی یەکشەممە 19ـی مانگ 120 ملیار دیناری مانگی هەشت بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدرێت.
لەبارەی چارەنووسی سەرجەم مووچەکانی ئەمساڵ گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، هەوڵ دەدەین هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، بۆ مانگەکانی دواتر هەر چۆنێک بێت 120 ملیارەکە ئامادە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: چارەنووسی پرسی مووچە لە ساڵی 2026 یەکێکی تر بوو لەو تەوەرانەی پێشەوا هەورامانی قسەی لەسەر کرد، گوتی: لەگەڵ حکومەتی عێراق چووینەتە ناو گفتوگۆی بودجەوە، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکات و بەمزووانە سەردانی بەغدا دەکات، داوامان کردووە لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە زیاترە لە 14%، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت. واتا ساڵی داهاتوو بەغدا تەنیا مووچە بۆ کوردستان نانێرێت، دەبێت بەشە بودجە بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و فرۆشتنی لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بەردەوام دەبێت تا بودجەی ساڵی 2026 پەسەند دەکرێت، تا ئەوکاتیش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بەغدا مووچە دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
زانیاری نوێ و سیناریۆکانی کوژرانی کاندیدەکەی بەغدا ئاشکرا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
6 خولەک لەمەوپێش
مافیا بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر قوتابخانەیەک لە سوید؛ دەیان قوتابی کوردی تێدابووە
47 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان دینار لە فەرمانبەرانی گرێبەست وەردەگیرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریکا بازاڕەکانی زێڕ و کریپتۆ دەهەژێنێت