
مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
لە سبەیەوە مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت، خانەنشینانی مەدەنی چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن، ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵ گەیشتوونەتە تەمەنی خانەشینی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت، 832 خانەنشینی مەدەنی کە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی نۆ ناوەکانیان نێردرا بوو، مووچەکانیان وەردەگرن، کە بەشێکی دوو مووچە و هەندێکی دیکەیان سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بۆ مانگی 10 زیاتر لە 800 فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خانەنشین بوون و بۆ مانگی 11 نزیكەی هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، لیستەكەیان پێشكەش دەكرێت، ئەو فەرمانبەرانەی لە لیستی خانەنشینانی ئەم دوو مانگەش، دوو بۆ سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی خشتەی مووچە سبەی یەکشەممە، خانەنشینانی مەدەنی مووچەکانیان دابەش دەکرێت، سەرووی 45 هەزار خانەنشین بە دیجیتاڵی و لەڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم مووچەکانیان ڕادەکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




