
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارە سبەی دووشەممە بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس کۆبێتەوە، لەوانەش پرسی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدەکە دوادەخرێت.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی دوو لیژنەی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، کە یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران و ئەوی دیکەش بۆ دانوستانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
لێدوانی فەرمی: عامر فائز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پێکهێنانی حکومەت لەخۆ ناگرێت، بەڵام تاوتوێی بابەتەکە دەکات، جگە لە چەندین دۆسیەی دیکە."
پێدراوە ڕاستەکان: فائیز پێشبینی کرد "چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دوو هەفتەدا کاندیدەکەی ڕابگەیێنێت، دوای یەکلاییکردنەوەی ناوەکان لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە چوارچێوەکە پێکی هێناوە."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەلئەوست"ـی ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانێتییەکەیان بەشێوەیەکی کاتی گفتوگۆکانی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران ڕاگرتووە، هۆکارەکەشی بۆ قورسی ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک دەگەڕێتەوە کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت، چاوەڕێکردنی هەڵوێستی ئەمریکاش لەسەر ئەم بابەتە هۆکارێکی دیکەی ڕاگرتنی گفتوگۆکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات






