هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بزنس
- 30 تشرینی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک مووچەخۆر لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات، بۆ ئەوەی بەزووترین کات و لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوودا خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار بکەن ئەگەر نا مووچەیان ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان هەن، نزیکەی ملیۆنێکیان لە هەژماری من تۆمارکراون و 200 هەزاریان ماون تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان وت: تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک مووچەخۆر تۆمارکراون، دەتوانین بڵێین سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە و مامەڵەكانیان تەواوبووە.
ئەوانەی ماون، سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی 163 هەزار و 91 کەسن، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، واتا کەمئەندامان، چاودێری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامانی سەنگەر دەگرێتەوە. لەگەڵ وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانن کە ژمارەیان 96 هەزار و 779 کەسە. بەشێکی خانەنشینانیش ماون هێشتا خۆیان تۆمار نەکردووە.
داواکاری فەرمی: هەژماری من دەڵێت، ئەوانەی تا ئێستا فۆرمی 'هەژماری من'ـیان پڕنەكردووەتەوە، پێویستە لەنزیكترین كاتدا سەردانی یەكێك لە بانکە حكومییەكان بكەن، لەگەل خۆشیان ئەم شتانە ببەن:
٠ کۆپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتمانی
٠ كارتی زانیاری
٠ مووچەخۆر لە چ توێژێک بوو، ئەو ناسنامەیە ببات.
٠ وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی مامەڵە.
٠ پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە جدییە و هی بەغدایە، وەزارەتی دارایی عێراق 31ـی 12ـی ئەمساڵی دیاریکردووە، هەر مووچەخۆرێک هەژماری بانکی نەبێت مووچەکەی ڕادەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




