دیمەنی جووتسایدی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ دەستپێکردنی کارەکانی جووتسایدی چۆمان- حاجی ئۆمەران، بڕیارە بەمزووانە کارکردن لە پڕۆژەکە دەست پێ بکات.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەت بە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دراوە، ژمارەیەک جووتسایدی نوێ و ستراتیژی دروستکراون، بڕیارە ڕێگای چۆمان- حاجی ئۆمەرانیش بەمزووانە دەستپێبکات کە درێژییەکەی 30 کیلۆمەتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەی ڕێگای چۆمان- حاجی ئۆمەران، ڕەزامەندی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە، گوژمەکەی لە سەرووی 300 ملیار دینارە، دووبارە دیزاینی بۆ کراوە و ئاراستەی گۆڕاوە، جۆری پڕۆژەکە باشترکراوە، پێشتر دیزانێکی بۆ دانرابوو ئێستا دیزاینەکە گۆڕاوە و باشترکراوە، تیمەکان سەرقاڵی دیزاینە تازەکەن دوای تەواوبوونی، ئەگەر کەش و هەوا گونجاو بێت پڕۆژەکە دەست پێ دەکات.
زانیاریی زیاتر: ڕێگاکە لە حاجی ئۆمەرانەوە دەستپێدەکات بەرەو چۆمان دێت، لە چۆمانیش نزیکەی نۆ کیلۆمەتر تێپەڕ دەبێت، پردی مۆدێرن و ئۆڤەرپاس و تونێل و ئەندەرپاسی تازەی بۆ دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





