
وێبسایتی زانکۆلاین. گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە زانکۆلاین کارا بکرێتەوە و ئەو قوتابییانەی ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی هەزار و 500 دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی فۆرمی زانکۆلاینیان بە هەڵە پڕکردبووەوە، ئەو بەشانەیان هەڵبژاردبوو کە لە کۆنمرەی خۆیان بەرزتر بوو بۆیە ناویان نەگەڕاوەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی زانکۆلاین کارا بکرێتەوە و نزیکەی هەزار و 500 قوتابی لە ڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە بەشێک هەڵبژێرن گونجاو بێت لەگەڵ کۆنمرەیەیان تاوەکو بتوانرێت ناوەکانیان دەربچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی زانکۆلاین بە شێوەی وەرگرتنی ناوەندی دەبێت بە سیستمی (کریدت)، واتا قوتابی بە گوێرەی کۆنمرە و ئەو بەشانەی هەڵیبژاردوون بە چەند پێوەر و بنەمایەکی زانستی ناوی تەنیا لە یەک شوێن دەگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت قوتابی لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و دیاری کردنی بەش و کۆلێژەکان ڕەچاوی کۆنمرەکەی بکات.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەمساڵی خوێندن 54 هەزار و 278 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





