پاتریاركی كەنیسەی سریانی ستایشی كوردستان دەكات بۆ پشتیوانیی مەسیحییەكان لەكاتە سەختەكاندا
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئه‌غناتيۆس ئه‌فرامى دووه‌م، پاترياركى كه‌نيسه‌ى سريانيى ئه‌رتۆدۆكسى و شاندێكى ياوه‌رى كرد
ئاڤا نیوز
پاترياركى كه‌نيسه‌ى سريانيى ئه‌رتۆدۆكس، ستایشی پشتگیریی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگەی مەسیحی دەكات بەتایبەت لە كاتە سەختەكان و سەردەمی ئاوارەبوونی مەسیحییەكان لەكاتی شەڕی داعشدا.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی ئۆكتۆبەری 2025، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئه‌غناتيۆس ئه‌فرامى دووه‌م، پاترياركى كه‌نيسه‌ى سريانيى ئه‌رتۆدۆكسى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك مه‌تران و قه‌شه و پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه له سه‌رتاسه‌رى جيهان، پێكهاتبوون.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 27ـی مانگی ڕابردوو، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ساڵیادی نیقیە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 1700 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم ئەنجوومەنی قەشەکان لە کڵێسا‌ی نیقیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی كردنەوەی چوار کەنیسەی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی قەداسەتی پاتریارك و شاندی یاوەری، بۆ بەشداریكردنە لە مەراسیمی كردنەوەی ئەو كەنیسانە.
لێدوانی فەرمی: پاترياركى كه‌نيسه‌ى سريانيى ئه‌رتۆدۆكس، سوپاسی هاوكاری و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى كرد، به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كان و سه‌رده‌مى ئاوارەبوونى مه‌سيحييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانی له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لەلایەكی دیكەوە: نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان بێ جياوازى، نيشتمانى هه‌مووانه و شانازى بەو پێكه‌وه‌ژيانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له بره‌وپێدان و فراوانكردن و پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى؛ هەموو پێكهاتەكان لە ئەرك و مافەكاندا، یەكسانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






