
پرۆژەی ئاوی بەسرە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوەی لە پارێزگاکەی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: نەبوونی ئاوی خواردنەوە کێشەیەکی کۆن و قووڵە لە بەسرە، لەوەتەی ئەم پارێزگایە هەیە، خەڵکەکەی خەون بە چۆڕێک ئاوی شیاوی خواردنەوە دەبینن. هەرچەندە هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان داوە، بەڵام تا ئێستا نەک هەر ئاوی شیرین دابین نەکراوە، بەڵکو کێشەی ئاوی سوێریش وەک خۆی ماوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عیدانی لە ڕاگەیێنراوێکی کورتدا بەڵێنی چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوی بەسرەی دا. دەشڵێت "هەروەک چۆن قەیرانی کارەبا لە ساڵی 2018 چارەسەر کرا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسرە، کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی شیرینکردنی ئاوی دەریایی لە نزیک بەندەری گەورەی فاو ڕاگەیاند کە توانای دابینکردنی یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی لە ڕۆژێکدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






