
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، هاوتا ڕووسییەکەی، بە تێکدانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ـی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە ئامانجیەتی ڕێگری لە پەیوەندی ئاشتیانەی تاران لەگەڵ جیهاندا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێران، ڕووسیا بەوە تۆمەتباردەکات میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران پێشنیازی ئەوان بووە و ئەو وڵاتە نایەوێت ئێران بە ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتاندا بژی.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، مۆسکۆ دوو هێڵی سووری هەیە: یەکەم، ئێران هەرگیز نابێت پەیوەندیی ئاشتیانەی لەگەڵ جیهاندا هەبێت، و دووەمیش، نابێت بێتە ناو ململانێ لەگەڵ جیهاندا. وتیشی، بڕگەی گەڕانەوەی سزاکان پێشنیازی ڕووسیا و فەڕەنسا بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕگەی گەڕانەوەی سزاکان، ئەگەر ئێران پابەندییەکانی بەپێی ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی پێشێل بکات، سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێندرێت. بەمەش لە مانگی نۆدا، نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی گەمارۆی گشتیی چەک و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
باکگراوند: پێشتر، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، بڕگەی گەڕانەوەی سزاکان لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 تەڵەیەکی یاسایی بووە و سەری سوڕماوە کە لە کاتی دانوستانەکاندا ئێران قبووڵی کردووە و ئەم بڕگەیە ڕاستەوخۆ لە نێوان محەممەد جەواد زەریف و جۆن کێری لە قۆناغی کۆتایی دانوستانەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە





