کۆمەڵێک گەنج بە خشتی قوڕ هاوشێوەی کۆن خانووەکانیان دروست دەکەن
- ببینە و ببیستە
- 18 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بۆ پاراستنی میراتی کولتووری و ژینگەیی، کۆمەڵێک گەنجی کورد کارگەیەکی بچووکیان دامەزراندووە بۆ دروستکردنی خشتی قوڕ و دواتر خانووی قوڕ بە هەمان شێوازی کۆنی کوردەواری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ شێوازی دروستکردنی قوڕەکە و دروستکردنی خشتی قوڕەکە، پڕۆسەیەکی ورد و نەریتییە و هەمان ئەو شێوازە کۆنانە دەگرێتەوە کە باپیرانمان بەکاریان هێناوە:
-کۆکردنەوەی قوڕ: سەرەتا جۆرێکی تایبەتی قوڕی سوور لە شاخەکانی دەوروبەر دەهێنرێت. ئەم قوڕە بە تایبەتی هەڵدەبژێردرێت بەهۆی تایبەتمەندییە سروشتییەکانییەوە کە گونجاوە بۆ دروستکردنی خشتی بەهێز.
- تێکەڵکردن: دواتر قوڕەکە لەگەڵ ئاو و کا (پووش و قوپانی گەنم یان جۆ) تێکەڵ دەکرێت. کا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەهێزکردنی خشتەکە و ڕێگریکردن لە قڵیشان.
- شێلان: بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەنجەکان بە قاچەکانیان قوڕەکە دەشێلن. ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ تێکەڵکردنی باشی پێکهاتەکان کە دەبێتە هۆی خشتێکی یەکگرتوو و پتەو.
وشککردنەوە: دوای ئەوە، خشتەکان بە شێوەیەکی سروشتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەبەردەم تیشکی خۆر دادەنرێن تا بە تەواوی وشک دەبنەوە و قایم دەبن.
بۆچی گرنگە؛ دروستکردنی خانوو بە خشتی قوڕ چەندین سوودی گرنگی هەیە لەوانە:
- پاراستنی کولتوور: ژیانەوەی شێوازی دروستکردنی خانووی قوڕ یارمەتیدەرە لە پاراستنی بەشێکی گرنگی کولتوور و تەلارسازیی نەریتی کورد.
ژینگەدۆستی: خانووی قوڕ بە ژینگەدۆست دادەنرێت، چونکە کەمترین کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە هەیە و کەمترین وزە بۆ دروستکردنی بەکار دەهێنرێت بە بەراورد بە ماددە نوێیەکانی بیناسازی. ئەمە سەڕەڕای ئەوەی دەتوانێت بە ئاسانی لەگەڵ سەرمای زستان و گەرمای هاوین خۆی بگونجێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





