لە بەریتانیا ژمارەیەک مامۆستا خۆبەخشانە منداڵانی کورد فێری ئەلف و بێی کوردی دەکەن

شەیری بکە لە:
لە بەریتانیا ژمارەیەک مامۆستا خۆبەخشانە منداڵانی کورد فێری ئەلف و بێی کوردی دەکەن

دیمەنی مامۆستا و قوتابییانی خوێندنی کوردی لە بەریتانیا

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخش ماوەی 13ساڵە لە قوتابخانەیەکی شاری نۆتینگهام لە بەریتانیا منداڵانی كورد فێری ئەلف و بێی كوردی و سروودە نەتەوەییەكان دەكەن، وەزارەتی پەروەردەی کوردستانیش قوتابخانەکە دەخاتە ناو سیستمی خۆیەوە.

لێدوانی فەرمی: بایز مستەفا سكتانی، کە یەکێکە لە مامۆستایان و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی کوردی لە شاری نۆتینگهام لە بەریتانیا بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە چوار مامۆستای کوردین لەو شارە، ماوەی 13 ساڵە خۆبەخشانە منداڵانی كورد لە بەریتانیا فێری ئەلف و بێی كوردی و سروودە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەکەین".

بۆ ئەمساڵیش داوامان لە دایک و باوکانی دانیشتووی نۆتینگهام کردووە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان پێنج تا 16 ساڵییە، دەتوانن لە قوتابخانەکەدا ناونووسیان بکەن بە مەبەستی فێرکردنیان بۆ نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی.

"خۆشبەختانە، ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوەکردین کە قوتابخانەکەمان دەچێتە ناو سیستەمی وەزارەتی پەروەردە و لەم ڕۆژانەدا پەرتوكی خوێندنیش بۆ قوتابخانەکە دابین دەکەن".

زانیاریی زیاتر: ئەم قوتابخانەیە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا 500 قوتابی پەیوەندی پێوە كردوون، تێیدا 200 ـیان فێری نووسین و ئەلف و بێی كوردی کراون.

ئەمەش بزانە: بایز مستەفا سكتانی و هاوژینەكەی مامۆستا” ئاوات ڕەسوڵ فەقێ سەرەتای ساڵی دووهەزارەكان لە شاری كۆیە ڕوویان لە بەریتانیا كردووە كە لێرە پیشەیان مامۆستا بووە، هەردووكیان دەستی شیعر و موزیك و گۆرانی و شێوەكارییان هەیە، بۆیە لە پاڵ خوێندن، منداڵان فێری سروودە نەتەوەییەكان دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ