لە شەش ساڵدا سێ هەزار و 300 پرۆژەی ڕێگاوبان و شەقامەکان جێبەجێ کراون
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار و 300 پرۆژە لە بواری ژێرخانی ڕیگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکان و شەقام و پردی ناوشارەکان جێبەجێ کراون.
وێنە گەورەکە؛ یەکێک لەو سێکتەرانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی و بایەخی زۆری پێدراوە بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگاوبانەکان و دروست کردنی شەقام و پردی ناوشارەکان و ڕێکخستنی شەقام و ڕێگاوبانەکان بووە، ئەمەش کاریگەری گەورە و ڕاستەوخۆی لەسەر هاتووچۆی هاونیشتمانیان دروست کردووە و ئاسانکارییەکی زۆری لەو ڕوەوە کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن؛ لە بواری ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکان ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و ڕێگاوبانی بەستنەوەی شار و شارۆچکە و گوندەکان بەیەکتر جێبەجێ کراون، بەمجۆرە:
کۆی گشتیی ڕێگا و پردی دەرەوەی شارەکان کە کەوتوونەتە باری جێبەجێکردن:
-کۆی گشتیی پرۆژەکان: هەزار و 119 پرۆژە.
-کۆی گشتیی بودجەی تەرخانکراو : چوار تریلیۆن و 30 ملیار دینار.
-کۆی گشتیی ڕێگا: پێنج هەزار و 126 کیلۆمەتر.
-لەو ژمارەیە 718 پرۆژە بە گوژمەی نزیکەی یەک تریلیۆن و سێ ملیار دینار تەواو کراون، کە دوو هەزار و 681 کیلۆمەتر ڕێگا دروست کراوە و کەوتووەتە خزمەت هاونیشتمانیان.
-401 پرۆژە بە گوژمەی نزیکەی سێ تریلیۆن و 28 ملیار دینار لە قۆناغی جێبەجێ کردنن کە دوو هەزار و 445 کیلۆمەتر ڕێگایان لە خۆگرتووە.
لەلایەکی دیکە؛ لە ناو سەنتەری شارەکان بە گوژمەی دوو تریلیۆن دینار دوو هەزار و 168 پرۆژە لە شەقام و پردی ناو سەنتەری شارەکان جێبەجێ کراون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە؛ سەدان پرۆژە لە بواری هێڵکاری و ڕێکخستنی شەقام و ڕێگاوبانەکان و پردی پەڕینەوە جێبەجێ کراون:
-59 پرد و پردی پەڕینەوە.
-45 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگا و شەقامەکان.
-883 کیلۆمەتر هێڵکاری ڕێگا و شەقامەکان.
-296 هێڵکاری پەڕینەوەی پیادە.
-هەزار و 500 بەربەستی کەم کردنەوەی خێرایی.
-16 هەزار هێمای هاتووچۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





