نۆ بەنداو و 23 پۆند؛ توانای گلدانەوەی 252 ملیۆن و 800 هەزار مەترسێجا ئاویان هەیە
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

بەنداوی گۆمەسپان؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەهای سەدان ملیار دینار، نۆ بەنداو و 23 پۆند دروست کراون.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی گرنگیدان بە ژێرخانی ئاو و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا ژمارەیەک پۆند و بەنداو دروست کراون، ژمارەیەکی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێ کردنن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو بە گوژمەی 265 ملیار و 700 ملیۆن دینار، نۆ بەنداو دروست کراون کە توانای گلدانەوەی 252 ملیۆن و 800 هەزار مەترسیجا ئاویان هەیە، هەشت بەنداو کارەکانیان تەواو کراوە، کارکردنیش لە بەنداوی (دووین) بەردەوامە:
بەنداوی دوین: 100 ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی گۆمەسپان: 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی دێوانە: 21 ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی بەستۆڕە: 20 ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی خنس: حەوت ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی ئاقوبان: دوو ملیۆن و 600 هەزار مەترسێجا ئاو.
بەنداوی تووڕەجار: دوو ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی شەوگێڕ: دوو ملیۆن مەترسێجا ئاو.
بەنداوی چەمرگە: یەک ملیۆن و 200 هەزار مەترسێجا ئاو.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر لە کابینەی نۆیەم 23 پۆند دروست کراون، 58 پۆندیش لە قۆناغی جێبەجێ کردنن.
بۆچی گرنگە: گلدانەوەی ئاو لەو پۆند و بەنداوانە سوودی زۆریان لێوەردەگیرێت لەوانە: زیادکردنی بەروبومی کشتوکاڵی، بەخێوکردنی ماسی، گەشتیاری، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، کەم کردنەوەی مەترسیی لافاو لە هەمان کاتیش کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت بۆ بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی و کەم کردنەوەی زیانەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە





