
گرافیکی یاری ڕۆبلۆکس
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەیاندنی عێراق، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، قەدەغەکردنی یاریی ڕۆبلۆکس (Roblox)ـی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: یاریی "ڕۆبلۆکس" پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینە کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات یاری دروست بکەن و یارییەکانی یەکتر تاقی بکەنەوە. زیاتر لەلایەن منداڵان و هەرزەکارانەوە بەکاردێت، جیهانێکی خەیاڵی گەورە بۆ منداڵان دەڕەخسێنێت و بەو هۆیەشەوە پێیەوە ئالوودە دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەها ئەخلاقی و پەروەردەیی خێزان و منداڵان و پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە عێراق، بڕیاری قەدەغەکردنی یاریی "ڕۆبلۆکس"ـی دەرکردووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چاودێریکردنی مەیدانی دێت، کە دەریخستووە یارییەکە چەندین مەترسیی ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری لەخۆدەگرێت. لەوانە: ڕێگەدان بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەکارهێنەراندا بە شێوەیەک کە منداڵان و هەرزەکاران ڕووبەڕووی هەوڵەکانی قۆستنەوە یان هەڕەشەی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە. هەروەها، هەندێک لە ناوەڕۆکی یارییەکە دیمەن و ڕەفتارگەلێکی تێدایە کە لەگەڵ بەها و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان یەکناگرنەوە.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی لینکە ساختەکان و پلاتفۆرمە نافەرمییەکان کرد کە بانگەشەی پێدانی خەڵات لەناو یارییەکەدا دەکەن و بۆ دزینی داتا و زانیارییە کەسییەکان بەکاردێن. یارییەکە هانی بەکارهێنەران دەدات بۆ کڕینی بەردەوامی ناو یارییەکە کە بارگرانی دارایی بۆ خێزانە عێراقییەکان دروست دەکات. زیادبوونی حاڵەتەکانی ئالودەبوون بە تەکنەلۆژیا و گۆشەگیری کۆمەڵایەتی لە نێوان بەکارهێنەرە بچووکەکاندا بەهۆی بەکارهێنانی زۆری یارییەکەوە، هۆکارێکی تری بڕیارەکەیە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتەکە جەختی لەسەر بەردەوامبوونی چاودێری و بەدواداچوونی ئەپڵیکەیشن و یارییە ئەلیکترۆنییەکان کردەوە، کە ڕەنگە کار لە بەها ئەخلاقییەکان بکەن یان هەڕەشە لە سەلامەتی بەکارهێنەران بکەن، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






