
یەكێكی تر لە پڕۆژە گەورەكانی كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەیەكی كەمی دیاریكراودا بە فول كواڵیتی بە ئەنجام گەیشت.
دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی، یەكێك لەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە بۆ لەمەودوا كۆتایی بە چەندین ساڵ لە ڕێگای سەختی هاتووچۆی پڕ لە مەترسی هاووڵاتیان لە نێوان سلێمانی و هەولێری پایتەختدا دەهێنێت.
ساڵەهایە ئەم ڕێگایە كە ڕێگای سەرەكی هاتووچۆی بەشێكی زۆر لە شۆفێران و گەشتیاران و سەردانكەرانی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕینە بەرەو هەولێری پایتەخت، بەدەست خراپی و یەك سایدی و ڕیسكی هاتووچۆوە دەناڵێنێت. جگە لەوەی ناوچەیەك بوو سەرەڕای جوانی و ناوازەییەكەی بەباشی سوودی لێ نەبینرابوو، بەڵام ئەوەتا ئەمرۆ لەسەر دەستی سەرۆكوەزیرانی هەمووان، مەسرور بارزانی، بۆ ڕێگایەكی ستراتیژی دووسایدی ئاسان و سەلامەت بۆ هاتووچۆ، هەروەها بۆ ناوچەیەكی پڕ لە ژیان و ئاوەدانی گۆڕدرا.
ئەمەش لە یەك كاتدا خزمەتە بە هەموو ناوچەی سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین تا دەگاتە كەسنەزان و هەولێری پایتەخت.
بیرتانە ئەمە بەڵێن بوو؟
بەم پڕۆژەیە و چەندین پڕۆژەی تر، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی وەك هەمیشە یەكێكی تر لە بەڵێن و دیدگا ستراتیژیەكانی خۆی چەسپاند. ئەو دیدگایەش ئەوەبوو كە پێشتر ڕایگەیاندبوو: كوردستان هەمووی لای ئەو یەكە و لای ئەو شتێك نییە بەناوی دوو زۆن یا دوو ئیدارە، بەڵكو هەرێمی كوردستان هەمووی هەر یەكە و خاوەنی یەك حكومەت و یەك دیدگای ستراتیژی ئاوەدانی و پێشخستنە ئەو تەنیا سەرۆكی حكومەتی هەولێر نییە، بەڵكو هی هەموو كوردستانە.
تەواوكردنی ڕێگای سماقوڵی - گۆمەسپان لە پاڵ پڕۆژەكانی دیكەی كابینەكەی مەسرور بارزانی سەرخستنی ئەو دروشمەی هەڵبژاردنەكانی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستانیشە كە مەرجەعی باڵای كوردستان سەرۆك بارزانی ڕایگەیاندبوو: بۆ لەمەودوا یەك حكومەت، یەك هەرێم، یەك هێزی پێشمەرگەمان دەوێت".
بێگومان ڕێگای سماقوڵی - گۆمەسپان لە سلێمانییەوە تا هەولێر دەبێتە دەستپێكی جێبەجێكردنی ئەم دروشمە نەتەوەییە باڵاو پیرۆزە.
بەم پڕۆژە ناوازەیەی نێوان هەولێر و سلێمانی ئیدی سێبەری یەك دەستی ئاوەدانی بەسەر هەموو كوردستاندا باڵدەكێشێت و شتێك نامێنێت بەناوی دوو زۆن و دوو ئیدارە. هەروەها كۆتاییش بەو خەونە نەزۆكانە دێت كە ویستیان و دەیانەوێت كوردستان لەت لەت بكەن و سلێمانی بەقەولی خۆیان جیا بكەنەوە! ئیدی ئەو خەونە شەیتانیە بۆ هەتا هەتایە لەگۆڕنرا.
بۆ لەمەودوا ڕێگا ستراتیژیەكان لە سلێمانییەوە تا گۆمەسپان لە سماقوڵی تا كەسنەزان لەوێوە تا هەولێری پایتەخت و لە هەولێرەوە تا دهۆك و زاخۆ، نەتەوەیەك بەیەكەوە دەبەستێتەوە و هیچ هێزێكی نە دەرەكی و نە ناوخۆیی نییە بتوانێت هەولێر و سلێمانی لەیەك داببڕێت.
بەتەواو كردنی ئەم ڕێگایە تەنیا پڕۆژەیەكی ئەندازەیی ئەنجام نەدراوە، بەڵكو یەكێك لە بەڵێنە ستراتیژییە گەورەكانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بە ئەنجام گەیشتووە كە دەبێت مۆدێلی ئاوەدانی دهۆك و هەولێر لە هەموو كوردستان جێ بەجێ بكرێت.
ئەم ڕێگا دووسایدە گەیشتنی شارەكانی ئیدارەی ڕاپەرین و پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە هەولێری پایتەخت ئاسان دەكات و تووندوتۆڵ بەیەكیانەوە دەبەستێتەوە.
دواقسە:
ئەم ڕێگا ستراتیژیە لەگەڵ خۆیدا مژدەی باڵكێشانی دەستی ئاوەدانی سەرۆكوەزیرانی خۆڕاگر مەسرور بارزانی، بۆ سلێمانی و دەوروبەری هێناوە.
دیدگای مەسرور بارزانی ئەوەیە هەموو كوردستان بە ڕێگای ستراتیژی مۆدێرن تووند بەیەكەوە ببەستێتەوە. بۆیە ئەم پڕۆژە ستراتیژیانەی ڕێگەوبان بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ناوچەكانی هەڵەبجە و هەورامان تا دوا خاڵی سنووری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەو هیوایەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكەش ئاسانكار و هاوكار بن بۆئەوەی مۆدێلی ئاوەدانی ناوچەكانی دیكەی كوردستان لە هەموو شوێنێكی دیكەی كوردستان بە ئەنجام بگات و بیری تەسكی حیزبایەتی و ململانێی سیاسی ڕێگر نەبێت لەوەی نەخشەی یەك هەرێم، یەك ئیدارە، یەك ئاوەدانی، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
1 کانوونی یەکەم

بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
30 تشرینی دووەم

بارزانی لە شرناخەوە; ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتیی وا لە ڕۆحی عیرفاندا
29 تشرینی دووەم

کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
29 تشرینی دووەم

ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟
27 تشرینی دووەم

یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
26 تشرینی دووەم

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسلام و پرسی تووندوتیژی خێزانی
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
(خۆرمۆر) نەک (کۆرمۆر)
- بیروڕا
- 30 تشرینی دووەم
بەرەی تاریكی چیان بۆ خەڵك پێیە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
کۆرمۆر و تاوانی ڕووناککردنەوەی نیشتمان
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
ئامانجی سەرەكی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر؟






