
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری نیشتمانیی عێراق بە سەردانێکی فەرمیی دەچێتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێی چوار پرسی هاوبەش دەکەن.
وێنە گەورەکە: عێراق و ئێران لەسەر چەندین ئاست ڕێککەوتنی ئەمنییان هەیە و لەماوەی ڕابردوو چەندین جار ئەعرەجی سەردانی تارانی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، "سەردانەکەی ئەعرەجی لەسەر داوای فەرمیی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە. ئەعرەجی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات، هاوکات، هەردوولا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پرسی سنوورەکان تاوتوێ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەی ئەعرەجی هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئاگربەست لە غەززە و پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






