وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دەکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، دەستی بە لێکۆڵینەوەی پێویست کردووە سەبارەت بە دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە نوێنەرایەتییەکانی دیپلۆماسییەوە، ئەمەش بە ئاماژەدان بە "ڕووداوی دزین" لەلایەن یەکێکە لە ئەندامی شاندی دیپلۆماسیی عێراق لە ئوردن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوبووەوە کە ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە خانمە ئەندامانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن بە ناوی "زەینەب ساعدی" لە کاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری عوممان چەندین کەلوپەلی ژوورەکەی بردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند، "بەداخەوەین لە بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە ناوخۆییەکان و دزەپێکردنی نامە فەرمییەکان کە لەلایەن نوێنەرایەتییەکی عێراقییەوە لە دەرەوەی وڵات دەرچووە، دەستمانکردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەم دزەپێکردنە و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان، ئەگەر هەبن".
لە ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر کات ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرە تەواو بوو ڕادەگەیێنرێت و ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەگیرێتەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






