ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی جیهان لە سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکەن
- کوردستان
- 20 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی جیهان لە شاری سلێمانی، ماوەی هەشت ساڵە لە کێشەیەکی خزمەتگوزاری سەرەتاییدا دەژین و داواکارییان بۆ قیرتاوکردنی کۆڵانەکان و ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بێ وەڵام ماوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هەموومان خەڵکی کەمدەرامەتین، کڕینی ئاو ژیانمانی قورستر کردووە، ئەمە جگە لە خۆڵ و قوڕ و لیتەی گەڕەکەکە کە بەتەواوی بێزاری کردووین." ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەشدا کە "ماوەی هەشت ساڵە داواکاری پێشکەش دەکەین و هیچ وەڵامێک وەرناگرینەوە."
لێدوانی فەرمی: بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، سەبارەت بە کێشەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی جیهان بە ئاڤای ڕایگەیاند: "دیزاین و دەرخستەی پڕۆژەکە تەواو بووە، هەموو کارە ئیدارییەکانیش کراوە. تەنیا ئەوە ماوە بودجەکەی تەرخانبکرێت و دەستبکەین بە دانانی تۆڕی ئاو بۆ ماڵەکان."
لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، لەبارەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانەوە گوتی: "لەسەر پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەکەکە وەستاوین. هەرکات ئەوەیان جێبەجێکرا، ئێمەش کۆڵانەکانیان بۆ قیرتاو دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا





