دیمەنێکی ناوچەی سیدەکان
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی سنووری قەزای سیدەکان، پرۆژەیەکی گرنگ و گەورەی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە، ئێستا پرۆژەکە 100٪ تەواو بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک شوێن و گوند و ناوچەی هەرێمی کوردستان بەهۆی وشکەساڵییەوە کێشەی کەمئاوییان بۆ دروستبوو، گوندی نزاری لە قەزای سیدەکان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەو کێشەیەی هەبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی ئاوەوە کێشەکە چارەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا پرۆژەکە 100% کارەکانی تەواو بووە کە پێکهاتووە لە حەوزێکی گەورە، درێژی تۆڕەکانی ئاو لەو پرۆژەیەدا نۆ کیلۆمەتر و نیوە و هەموو پێداویستییەکانی بۆ دابین کراوە، تەنیا تۆڕی کارەبای ماوە بۆی جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت، لە گوندی شیوان کە نزیکە لە گوندی نزاری، بە هەمان شێوە پرۆژەیەکی دیکەی ئاو جێبەجێ دەکرێت، ئەویش نۆ کیلۆمەترە و 403 ملیۆن دینار گوژمەیە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە ڕێگری لە چۆڵبوونی گوندەکان دەگرێت، بە تایبەتی گوندی نزاری کە ناوچەیەکی سنوورییە لە قەزای سیدەکان و زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






