گەڕان بە شوێنی تەرمی گەنجێک لە دیجلەی بەغدا
ئاڤا نیوز
ماوەی هەشت ڕۆژە تەرمی گەنجێکی 18 ساڵ لە ڕووباری دیجلە خنکاوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هەر بۆیە هانا بۆ گەنجێکی کورد دەهێنرێت تاوەکو هاوکارییان بکات لە دۆزینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و سەرایا سەلام و حەشدی شەعبی و دەیان خۆبەخش بەردەوام بەدوای تەرمەی گەنجێکدا دەگەڕێن بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بووە، گەنجە خنکاوەکە ناوی حوسێن باسمە، خەڵکی شاری سەماوەیە بۆ کرێکاری چووەتە بەغدا، هەشت ڕۆژ پێش ئێستا نیوەرۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە ناوچەی گرێعات مەلەیان کردووە، خنکاوە.
لەلایەکی دیکەوە: کەسوکاری ئەو گەنجە هەشت رۆژە کار و کەسابەتیان لە سەماوە بەجێهێشتووە لە نزیک دیجلە خێوەتیان هەڵداوە، چاوەڕێی دەستی تیمەکان دەکەن تاوەکو تەرمی کوڕەکەیان بۆ بدۆزنەوە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە هانایان زانای غەواس بردووە تا هاوکارییان بکات.
لێدوانی فەرمی: زانای غەواس هەواڵەکەی بۆ ئاڤا پشتڕاست کردەوە و وتی دەیان تەلەفۆنم بۆ هاتووە تاوەکو سەردانی بەغدا بکەم، پشتیوان بەخودا سبەی سێشەممە بەیانی زوو بەڕێ دەکەوم بۆ بەغدا و تەواوی ئەزموونی خۆم بەکاردەهێنم بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەو شوێنەی گەنجەکەی تیا خنکاوە نزیکەی 18 مەتر قووڵە، تەل و شیش و پارچەی تیژی زۆری تێدایە، لەماوەی ئەم هەشت ڕۆژەدا تاوانی نهێنی ئاشکرا بووە، تیمەکان چوار تەرمی نەناسراویان دۆزیونەتەوە کە پێشتر خنکاون یان خنکێنراون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێن: هەرچوار تەرمەکە پیاو بوون، یەکێکیان جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکانی لەبەردا بووە و دەست و قاچی کەلەپچەکرابوون، بەم شێوەیە خراوەتە ناو دیجلە واتا خننکێنراوە.
- یەکێکی دیکەیان تەرمی هاوڵاتییەکەی بیانی، تەرمی بەنگلادشییەک بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە





