سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان کرد
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

سەرۆک بارزانی و ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، دوا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 21-10-2025، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان باس کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا.
پەیوەست بە هەرێمی کوردستانیش، باس لە دوا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا کرا.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەندیی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە




