کۆمیسیۆن: ڕێگە نادرێت مۆبایل و کامێرا ببرێتە نێو وێستگەکانی دەنگدان
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لەسەر بە نهێنی بەڕیوەچوونی پرۆسەی دەنگدان دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، ڕێگە بە بردنە ژوورەوەی مۆبایل یان کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان نادرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دڵنیایی لە بە نهێنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەدات.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "نهێنی دەنگدان بە تەواوی مسۆگەر کراوە، چونکە ڕێگە بە بردنە ژوورەوەی مۆبایل یان کامێرا نادرێت، ئەمەش ئازادیی دەنگدان بەبێ هیچ فشارێک بە دەنگدەر دەبەخشێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامەکەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن دڵنیاییدا لەوەی مافی دەنگدەر پارێزراو دەبێت بەهۆی ئەو سیستمە سیانییەی (پەنجەمۆر، وێنەی دەموچاو و گلێنەی چاو) پەیڕەو دەکرێت.
دەشڵێت، بەهۆی ئەو ڕێککارانەشەوە ساختەکردن و بەکارهێنانی لەلایەن کەسانی دیکەوە سەخت دەبێت. دوای بەکارهێنانی کارتەکەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر کارتەکە لەکار دەکەوێت، ئەمەش وادەکات هیچ بەهایەکی بۆ کەسێکی دیکە نەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






