پەیامێکی خێرای ئەمریکا بۆ سوودانی لەبارەی نەوتی کوردستان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن. هاوکات ڕوبیۆ پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان.
چیرۆکی سەرەکی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کراوە، بەڵام خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان تیشک خستنەسەر مەترسیی میلیشیا چەکدارەکان بووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوەو بە پێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چەک بکرێن. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گرووپانە "سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە."
لە بەشێک دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، مارکۆ ڕوبیۆ پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانەوە کە سوود بە تورکیا، عێراق و ئەمریکا دەگەیێنێت.
لەهەمان کاتدا: ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە کە ئەم میلیشیایانە "هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و کار و باری هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی" و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە "میلیشیاکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە سامان و داهاتەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران تاڵان دەکەن."
لەلایەکی دیکەوە: جگە لەم پرسانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتنی بە کارکردنی نزیک لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە. هاوکات باسی هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






