گوندێکی مێژوویی خاوەن قەڵای 2 هەزار ساڵە لە سەیدسادق چاوەڕێی حەوت کیلۆمەتر قیرە
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی مێژوویی قەویلە لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای سەیدسادق، ساڵانێکە بەدەست خراپیی ڕێگای گوندەکەیانەوە دەناڵێنن؛ ڕێگایەک کە زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر بودجەی بۆ تەرخانکراوە بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ گوندی قەویلە، کە یەکێکە لە گوندە هەرە دێرینەکانی کوردستان و خاوەنی قەڵایەکی مێژووییە کە تەمەنی بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، لە ناوچەیەکی شاخاویدا هەڵکەوتووە. دانیشتووانەکەی باس لەوە دەکەن کە ڕێگاکەیان تەنانەت خۆڵیش نییە، بەڵکو پڕە لە بەرد و تاشەبەردی سەخت کە هاتووچۆی کردووەتە ئەرکێکی گران.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە دەڵێت: "ڕێگاکەمان کە درێژییەکەی حەوت کیلۆمەترە، تەنها گوندی ئێمە نا، بەڵکو نزیکەی 10 گوندی دیکە سوودی لێوەردەگرن و ناحیەی بەرزنجە بە قەزای سەیدسادقەوە دەبەستێتەوە. بەداخەوە، ئەم ڕێگا گرنگە بە تەواوی پشتگوێ خراوە."
زانیاریی زیاتر؛ کێشەی ڕێگای قەویلە چیرۆکێکی درێژی هەیە. لە ساڵی 2013دا، بڕی 950 ملیۆن دینار بۆ قیرتاوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرا، بەڵام وەک دانیشتووانەکەی ئاماژەی پێدەدەن، پڕۆژەکە هەرگیز جێبەجێ نەکرا و گومانیان هەیە کە "پارەکە خورابێت". بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای جێبەجێکار بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی، کارەکەی بەجێهێشتووە.
هۆکارە زانراوەکان؛ ڕەزا محەممەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق، هۆکاری وەستانی پڕۆژەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی "پترۆ دۆلار" و دەڵێت: "ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ئەو بودجەیەدا بوو کە لە داهاتی نەوت بۆ قیرکردنی ڕێگای گوندەکان تەرخانکرابوو. بەهۆی وەستانی ئەو پارەیە، نەک تەنها ڕێگای گوندی قەویلە، بەڵکو پڕۆژەی سەرجەم گوندەکانی سنوورەکەمان ڕاگیراوە."
قایمقامی سەیدسادق دان بەوەدا دەنێت کە لە ئێستادا چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و دەڵێت: "هیچ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، چونکە پارەی پێویست بەردەست نییە. ئومێدەوارین لە داهاتوویەکی نزیکدا بودجەی پێویستمان بۆ تەرخان بکرێت تا بتوانین خزمەت بە دانیشتووانی قەویلە و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران





