
هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سیستمێکی تەکنیکیی زۆر پێشکەوتوو بەکار دەهێنێت. ئامانجی ئەمەش زیادکردنی متمانەی دەنگدەران و دڵنیابوونە لە پاکیی ئەنجامەکان.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی تەواوکردووە بۆ دڵنیابوون بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە ڕێگەی تەکنیکێکی ورد دا.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار ئامێری پێشکەوتوو بۆ ژماردن و جیاکردنەوە و ناردنی دەنگەکان ئامادەکراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەشدا ئەنجامەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردی "ثورەیا"وە ڕاستەوخۆ لە بنکەکانی دەنگدانەوە بۆ سەنتەری نیشتمانی دەنێردرێن بەبێ ئەوەی بە هیچ تۆڕێکی ئینتەرنێتدا لەناو عێراقدا بڕۆن. ئەمەش وا دەکات پرۆسەکە پارێزراو بێت لە هەر دەستێوەردانێک یان هاککردنێک.
لەهەمان کاتدا: جەمیل وتیشی ئامێرەکان هیچ دەرچەیەکی پەیوەندی دەرەکییان نییە و ئاماژە لە هیچ تۆڕێکەوە وەرناگرن. وەک سیستمێکی داخراو کار دەکەن. پەیوەندی نێوان ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە و ژماردنیش لە ڕێگەی کێبڵێکی ناوخۆیی پارێزراوەوە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن خشتەی کاتی دیاریکراوی بۆ ناردنی ئەنجامەکان دانراوە. ئەنجامەکان لە ماوەی شەش کاتژمێردا دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان دەنێردرێن و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەگەیەنرێن. ناوەندێکی تایبەتیش بۆ وردبینی لە ژماردنی دەستی و ئەلیکترۆنی دامەزراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






