ڕەوەندی کوردستانی لەسەر داوای سەرۆک بارزانی کوردانی سۆڤیەت کۆدەکاتەوە
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ئاڤا نیوز
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر داواکاریی سەرۆک بارزانی، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی کوردانی یەکێتیی سۆڤیەت لە پێناو هاندانیان بۆ پاراستنی زمان و کولتووری کوردی ساز کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 19-10-2025، بە بەشداریی نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستانی، دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کوردانی قەوقاز لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لە ژێر ناوی "ڕۆڵی کوردانی قەوقاز لە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوەییدا " بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: قەهرەمان عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ساڵانە کۆنفرانسێک بۆ کوردانی یەکێتیی سۆڤیەت بەمەبەستی کۆکردنەوەیان لەپێناو هاندانیان بۆ پاراستنی زمان و کولتووری کوردی ساز دەکات.
- ئەوە یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بوو کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بارەگای بارزانی بەڕێوەبچێت، بەڵام ساڵی پێشوو کوردانی ئەوێ خۆیان کۆنفرانسێکیان ڕێکخستبوو.
- کۆنفڕانسەکە لەبارەی "ڕۆڵی کوردانی یەکێتیی سۆڤیەت یاخود قەوقازیا بوو لە نەتەوەسازیدا"
لە کۆنفرانسەکەدا چی باس کراوە؟
لە کۆنفرانسەکە زیاتر باس لەوە کرا، چۆن نەتەوەسازی و هەستی نەتەوەسازی لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو دەستیپێکردووە، زۆرینەی ئامادەبووان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە هاتنی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی بۆ یەکێتیی سۆڤیەت هاندەر و داینەمۆی دروستبوونی نەتەوە بووە لە یەکێتی سۆڤیەت و کوردان لەوێ هەستیان بە کوردایەتی کردووە.
هاوکات، هاتنی بارزانیی نەمر سەرەتای دروستکردن و وەرچەرخانی گەورە بووە بۆ کوردانی سۆڤیەت، بۆ ئەوەی کوردەکانی ئەوێ هەست بکەن کە کوردن و جۆش و خرۆشی نەتەوەییان لەلا هەبێت، ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە کوردایەتی بەردەوامن و ماوەی سێ ساڵ دەبێت بە زمانێکی پاراوی کوردیی زۆر جوان قسە دەکەن کولتووری خۆیان تا ئاستێکی زۆر پاراستووە، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش هەوڵ دەدات ئەو کولتوورەیان پارێزراو بێت.
مەبەست و ئامانجی کۆنفڕانسەکە:-
- پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکرێت، وەکو تاکە کیانێکی دانپێنراوی کوردستانی و تاکە ڕووناکی بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردستان.
- گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت لە وڵاتانی قەوقازیا بە گشتی، چ لەڕێگەی خولی پەروەردەیی کە بەشێوەیەکی ئۆنلاین بکرێتەوە، چ لەڕێگەی فیزیکی بکرێت.
- هانی گەنجان بدرێت بچنە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانە، تاوەکو لۆبی بۆ کوردستان بکەن.
- لە ڕاسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، کوردستانیانی دیاسپۆرا، پابەند و پێداگری یاسا و ڕێسای وڵاتەکانیان بن کە لێی دەژین و دوور بن لە بیروباوەڕی توندڕەوی و سیاسی و ئیسلامی و خزمەتی ئەو وڵاتانە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 12ی ساڵی 2021 لەسەر داواکاریی سەرۆک بارزانی، دیدگا و بۆچوونی سەرۆک بارزانی بۆ یەکخستنی کوردانی دیاسپۆرا بە کرداری جێبەجێ کراوە و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەستپێکرد.
ئەمەش بزانە: کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە 22 فیدراسیۆن و 104 کۆمەڵە و زیاتر لە 40 ناوەند لە هەموو دونیا پێکدێت، هەروەها 4 فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیشی لەگەڵدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






