
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریاندا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆببنەوە، بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە "چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی عێراق نزیک لە ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە 2025-10-21، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی قسەی ئەو سەرچاوە ئاگادارانەی قسەیان بۆ میدیای عێراق کردووە، "هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خۆیان دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ سوودانی، هاوکات تاوتوێی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەیی و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەپێی خشتەی کشانەوەی ڕێککەوتوو دەکەن."
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەمان سەرچاوە، کۆبوونەوەکە "پرسی بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو، هاوبەشی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە، هاوبەشی ئەمنی و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان بێ هیچ فشار و گۆڕانکارییەک لەسەر دۆخی گشتی وڵات" تاوتوێ دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوە و بەپێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چەک بکرێن. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گرووپانە "سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات






