مەسرور بارزانی: مافی کوردستان لە بودجەی عێراق زۆر لەوەی ئێستا زیاترە
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم

مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مافی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زۆر لەوە زیاترە کە بەغدا پێمانی دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 22-10-2025، مەسرور بارزانی لە ئامێدی لە میانەی بانگەشەی لیستی ژمارە 275ـی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق چەند پەیامێکی ڕاگەیاند، یەکێک لەوانە پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان بوو.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، مافی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زۆر لەوە زیاترە کە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دەینێرێت. ئەگەر ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی کوردستان نەکرابا و مافەکانی خەڵکی کوردستان نەخورابا، کوردستان زۆر زۆر پێشکەوتووتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستاش پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیچ بەشێکی دیکەی عێراق بەراورد ناکرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی باسی لە شوێن و ناوچە گەشتیارییەکانی ئامێدی کرد و وتی، دەڤەری ئامێدی ناوچەی گەشتیاری زۆر سەرجڕاکێشی هەیە و "دەبێت گرنگی زیاتر بەو شوێنە گەشتیارییانە بدەین، بۆئەوەی سەرنجی زیاتری گەشتیاران بۆ ناوچەکە ڕابکێشین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەر لە دەستپیکردنی بانگەشەی پارتی لە سنووری ئامێدی، مەسرور بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەییەکی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای ئامێدی کردەوە، کە بە بەرزترین و پێشکەوتووترین شێوازی سەردەمییانە دروستکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






