بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 22 تشرینی یەکەم

دیمەنی ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا، سبەی پێنجشەممە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەدەچێت. زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لەسەر ئاستی 12 کۆلێژ و پەیمانگە بڕوانامەی دەرچوونیان پێ دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10ـی بەیانی سبەی پێنجشەممە 23-10-2025، لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر لەژێر ناونیشانی "ڕووناکی و بەهێزکردنی ژێرخان" بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: سەرمەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی لەسەر ئاستی شەش کۆلیژ و شەش پەیمانگە، خولێکی دیکەی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوتەی سەرمەد بەرزنجی، پێنج هەزار و 393 قوتابی بڕوانامەی دیپلۆمی دوو ساڵە و بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنن و بەسەر 84 بەشی زانستیی جیاواز بەسەر کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەنتەری شار و قەزاکانی دەوروبەری شاری هەولێر دابەش بوون.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ ئەمساڵ نزیکەی هەشت هەزار و 100 قوتابی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر وەرگیراون، ئێستا سەرووی 15 هەزار قوتابی هەن. هەروەها نزیکەی 800 مامۆستا بە هەڵگری بڕوانامەی جیاواز لە زانکۆکەدا هەن.
زانیاریی زیاتر: زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کێشەی دانپێنانی هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێکرا، ئێستا کێشەکە چارەسەرکراوە، بەڵام لە تورکیا تاوەکو ئێستا کێشەی دانپێنانی هەیە، چونکە هەندێک لەو ڕێکارە یاساییانەی کە هەبوون، پێشتر نەکرابوو، ئێستا زانکۆکە سەرقاڵە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 1996 زانکۆکە لەژێر ناوی دەستەی خوێندنی تەکنکیی هەولێر دامەزرا، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات






