لە شەش مانگدا لە هەرێمی كوردستان 1469كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

کەسێک لەکاتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 1469 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.
لێدوانی فەرمی: ئەركان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، 949 تۆمەتبار دەستگیركراون لەو ژمارەیە 409 كەسیان بەكارهێنەر و 540 كەسیشیان بازرگان بوونە، هاوكات هەر لەو ماوەیەدا 453 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 70 كیلۆگرام حەبی كپتاگۆن هەشت هەزار و 505 شیت حەبی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لە شەش مانگی ئەمساڵدا، بەپێی ئامارێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان كە دەست ئاڤا كەوتووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 520 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون و دەستیش بەسەر 500 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
قووڵتر: گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕاشیگەیاند: كابینەی نۆیەمی حكومەت بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری لەپێشینەی كارەكانی داناوە، لە ساڵی 2022ـەوە دەستمان بە هەڵمەتێكی زۆر چڕ و فراوانی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كرد، هەروەها بە چڕی كارمان لەسەر ئەو ڕێڕەوانە كرد كە ماددەی هۆشبەریان لێ دەگواسترێتەوە.
گوتیشی: چەندین تۆڕی بازرگانیی نێودەوڵەتیمان لێك هەڵوەشاندووەتەوە و سەرجەم ئەندامەكانیانمان دەستگیر كردووە، چالاكییەكانی ئێمە جگە لە هەرێمی كوردستان و عێراق پەڕیونەتەوە دەرەوەی وڵاتیش، توانیومانە چەندین تۆمەتبار لە دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەین و بیانهێنینەوە لە هەرێمی كوردستان دادگاییان بكەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان له ساڵى 2022 تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تەنیا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک زیاتر لە شەش هەزار و 700 تۆمەتبار دەستگیر كراون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 306 تۆمەتباریان بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






