میترۆ داوای لێپێچینەوە لە هێرشكەرانی سەر تیمی ئاڤا میدیا و پایتەخت میدیا دەكات
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

لۆگۆی ئاڤا میدیا و سەنتەری میترۆ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە شاری سلێمانی هێرش كرایە سەر تیمی میدیایی ئاڤا میدیا و پایتەخت میدیا و وێنەگرێكی ئاڤا ئازاری پێدەگات و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەوانانیش وێڕای ئیدانەكردنی هێرشەكە داوای دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بكەرانی دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-10-2025، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان لە سلێمانی، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوەیان بە ئاوەڕۆی ناوچەكە، لەلایەن هێزێكی ئەمنیی بەردەقارەمانەوە هێرش دەکرێتە سەر هەردوو تیمی میدیایی ئاڤا و پایتەخت، لە ئەنجامدا کامێرامانی ئاڤا میدیا ئازار بەر قۆڵی گەیشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند: ئیدانەی مامەڵەی هێزی ئەمنیی شارۆچکەی بەردەقارەمان لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی ئاڤا میدیا و پایتەخت دەکەین، داوای دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەم کارە دەكەین و نابێت لە سزا دەربازییان بێت.
زانیاریی زیاتر: سەنتەری میترۆ ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە هێزەکە تەنیا بە هێرشکردنە سەر تیمی ئاڤا و پایتەخت نەوەستاون و لەگەڵ دانیشتووانی گردبووەوەش ڕووبەڕووبوونەتەوە و ئازاریان داون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشکردنە سەر تیمی هەردوو میدیاکە، دەست بەسەر مۆبایل و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانییاندا گیرا و پێیان گوتن بڕۆن لە بنکەی ئاسایشی باینجان وەری بگرنەوە، پاش چوونیان بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلەکانیان، یەك کاتژمێر کارمەندانی هەردوو تیمەکە ڕاگیران و ڕێگرییان لێ كرا بچنە دەرەوە یاخود مۆبایل بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






