
دوو سەربازی سوێدی لە دوورگەی گۆتلاند- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ڕووسیا هۆشداری تووند بە سوێد دەدات لە دامەزراندنی بنکەی سەربازی ناتۆ لەسنوورەکانی، هەڕەشەی ئەوەش دەکات بژاردەی سەربازی لە دژی بەکاردەهێنێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای بەئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ڕووسیا بە ئاشکرا هۆشداری سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ئەوروپا دەدات و نەیشاردووەتەوە کە بەتووندی بەرەنگاری هەوڵی دامەزراندنی هەر بنکەیەکی سەربازی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی دەوەستێتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: مۆسکۆ سەبارەت بەئەگەری بەکارهێنانی دوورگەی گۆتلاند بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی ناتۆ پەیامی بۆ حکومەتی ستۆکهۆڵم ناردووە " ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان و ڕەنگە بژاردەی سەربازی دژی سوێد بەکار بهێنن".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سوێد بەشێوەیەکی زارەکی ڕەزامەندی لە سەرکردنەوەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی لەدوورگەی گۆتلاند داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورگەی گۆتلاند لە دەریای بەڵتیک بەشێکە لەسنووری جوگرافی سوێد، 90 کیلۆمەتر لەسنووری وشکانی وڵاتەکەوە دوورە، لە دوای بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ چەند جارێک هاوپەیمانێتیەکە داواکاری بۆکردنەوەی بنکەی سەربازی لە دوورگەکە پێشکەشی وڵاتەکە کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە




