چوارچێوەی هەماهەنگی پەرلەمانتارەکانی لە دەنگدان بە کاندیدە کوردەکان سەرپشک کردووە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی پەرلەمانتارەکانی لە دەنگدان بە کاندیدە کوردەکان سەرپشک کردووە

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەگەری هەیە بۆ 9-2-2026 پاشەکشە بکات، لەکاتێکدا لایەنە شیعەکان پەرلەمانتارەکانیان بۆ دەنگدان بە کاندیدانی کورد سەرپشک کردووە.

وێنە گەورەکە:  تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوتوون. لایەنە شیعەکانیش لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی نەبوونەتەوە و تاوەکو ئێستا ڕوون نییە ئایا نووری مالیکی بەردەوام دەبێت یان دەکشێتەوە.

٠ بەم دوو هۆکارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەکەوێت. هەرچەندە بڕیار بوو ئەم شەممەیە 7-2-2026 پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە کۆبوونەوەکە بکرێت.

زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەگەری بەهێز هەیە ڕۆژی سێشەممە 9-2-2026 کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت. پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە گفتوگۆ لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک؛ ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، بە کاندیدی جیاواز دەچنە نێو کێبڕکێکە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی لە بڕیارێکی نوێدا پەرلەمانتارەکانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە: ئەگەر پارتی و یەکێتی بە کاندیدی جیا دابەزن، پەرلەمانتاران سەرپشکن و بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن دەنگ بە هەر کاندیدێک بدەن کە دەیانەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: